ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە

شەیری بکە لە:
ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە

دیمەنێکی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا، وێنە؛ نووسینگەی سەرۆکوەزیران

ئاڤا نیوز


هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداری کردووە،  تاوتوێکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداش یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.

وێنە گەورەکە: جگە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو، سبەی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، حکومەت، پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری) و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیش چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.

لێدوانی فەرمی: پێش کۆبوونەوەکە سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە بەغدا بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی سووریا  و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت کە بێگومان کاریگەرییان لەسەر عێراقیش دەبێت.


زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا باسی مووچە و بودجە ناکرێت و بەگشتی باسی بابەتەکان دەکەن، واتا ناچنە ناو وردەکارییەکانەوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت ئەگەر دەرفەت هەبێت نێچیرڤان بارزانی پەیامی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە بە لایەنەکان دەگەیێنێت، کە هیچ یەکێک لە ڕێککەوتنەکان وەکو خۆیان جێبەجێ نەکراون، تەنانەت ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراقیش کە سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات.


دوو دیمەنی کۆبوونەوەکە:



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ