سوودانی سەردانی بەریتانیا دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەردانی بەریتانیا دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساتی دابەزینی لە فڕۆکە

ئاڤانیوز

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە نووسینگەکەی، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی سەردانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بکات و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی  بەریتانیا دەکات کە بڕیار بوو پێشتر ئەم گەشتە بکات، بەڵام دواخرا. بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە ئاشکرایان کردووە، پرسی پەیوەندیی دووقۆڵی و  وەبەرهێنان بەشێکی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات دەبن.

 

لێدوانی فەرمی:  سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی سەردانی بەریتانیا دەکات کە بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان شاندێکی باڵا یاوەریی سوودانی دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کەیر ستارمەر هاوتا بەریتانییەکەی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆ دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ