پارێزەرانی کەرکووک داوای ئاسانکاریی لە پێدانی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن دەکەن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک کە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی چەکی هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
لقی کەرکووکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق داوا لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات، مۆڵەتی یاساییان پێبدەن بۆ هەڵگرتنی چەک، کە وەک خۆیان دەڵێن بۆ "بەرگریکردنە لەو هێرش و هەڕەشانەی ڕووبەروویان دەبێتەوە".
وێنە گەورەکە: دیاردەی کوشتن، دەستدرێژیکردن و هەڕەشەکردن لە پارێزەران لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەربڵاوە، زۆرجار پارێزەران لەبەرامبەر بەرگریکردن لە کەیسی هاووڵاتیان دەبنە قوربانی و دەکوژرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەندیکای پارێزەرانی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا داوای لە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد، ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بۆ پارێزەران ئاسان بکات. ئاماژەشی بەوە کرد کە کاری پارێزەرایەتی بە مەترسی دەورە دراوە و ئەوانیش پێویستیان بە پاراستنی خۆیان هەیە لەو مەترسیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو پارێزەر لە دوو ڕووداوی جیا لە پارێزگای کەرکووک ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشە بوونەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی پارێزەران و سەندیکای پارێزەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
خواردنەوەی شیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک بڕیار دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کانوونی دووەم
بەرپرسێکی پێشووی کەرکووک لە تورکیاوە ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 11 کانوونی دووەم
وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانەکەی بۆ عێراق هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 11 کانوونی دووەم
والی دیالە و ئەمیرێک و دوو چەکداری داعش کوژران