ماریا زاخارۆڤا: ڕووسیا لە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا هەڵوێست وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
ماریا زاخارۆڤا: ڕووسیا لە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا هەڵوێست وەردەگرێت

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی هەریەکە لە ئەمریکا و بەریتانیا بڕیاریاندا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا بسەبپێنن، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەپاندنی ئەم سزایانە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، پێش هەموو شتێک ئەم سزایانە زیان بە ئەمریکا دەگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بۆ سەر ڕووسیا ڕاگەیاند، بەتایبەت لە کەرتی وزەی ڕووسیا و گەورە کۆمپانیای گازپڕۆمی ئەو وڵاتە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت:


- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی بە سەپاندنی ئەم جۆرە سزایانە بەسەر مۆسکۆ بازاڕی جیهان ڕووبەڕووی ناسەقامگیریی بکاتەوە.

 

- هاوکات سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوت و وزەی ڕووسیادا، پێش هەموو شتێک زیان بە ئەمریکا دەگەیێنێت و نرخی سووتەمەنی لەو وڵاتە بەرز دەکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم سزایانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر کەرتی وزەی ڕووسیا لە چوارچێوەی پشتیوانییانە بۆ ئۆکراینا بەهۆی جەنگی سێ ساڵەی لەگەڵ ڕووسیادا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ