بەریتانیا: هەڵسەنگاندن بۆ ئیدارەی نوێی سووریا دەکەین

شەیری بکە لە:
بەریتانیا: هەڵسەنگاندن بۆ ئیدارەی نوێی سووریا دەکەین

دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئیدارەی نوێی سووریا دەکەین بۆ ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ دروست بکەن.

 

وێنەگەورەکە: ڕۆژی 12-1-2025، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر دۆخی سووریای نوێ بەڕێوەچوو، بەریتانیاش یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوو.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ڕایگەیاند: بەریتانیا هەڵسەنگاندن بۆ سەرکردایەتیی نوێی سوریا دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ دروست بکات.

 

سەبارەت بە ئەگەری سەردانی بۆ دیمەشق، لامی ڕوونی کردەوە بڕیارەکە پەیوەستە بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا.

 

زانیاری زیاتر: هەریەک لە گەیر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ  سووریا و کایا کاڵاس، کۆمیسیاری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش لە یەکێتیی ئەوروپا، هەروەها جۆن باس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ