خواردنەوەی شیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
خواردنەوەی شیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

خواردنەوەی شیر ، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خواردنەوەی کومێک شیری ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئاشکرای دەکات، کە خواردنەوەی شیری ڕۆژانە یارمەتی پاراستنی مرۆڤ دەدات لە تووشبوون بە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر کێرن بابییر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی بەهێز دەخاتەڕوو کە بەرهەمە شیرەمەنییەکان یارمەتی  پاراستنی مرۆڤ  لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕێژە  کالیسیۆمەی تێدایە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، سێیەم جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا، ساڵانە نزیکەی  یەک ملیۆن حاڵەتی مردنی تۆمار دەکرێت و  پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2040 ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بۆ یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس بەرزبێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە داتای خۆراکی زیاتر لە 540 هەزار ئافرەت لە ماوەی 17 ساڵدا لەخۆگرتووە و ئاشکرای دەکات، کالیسیۆم دەتوانێت لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بپارێزێت، بەڵام خواردنەوەی کحول و گۆشتی سوور مەترسییەکان زیاد دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ