بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر سێ ساڵە بێ کارەبایە

شەیری بکە لە:

شەقامی 120 مەتری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

نزیکەی سێ ساڵە بگۆڕی بەشێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دزراوە و تاوەکو ئێستا شەقامەکە هیچ ڕووناکییەکی تێدا نییە کە هاونیشتمانییان و شۆفێران سوودی لێوەربگرن.


وێنە گەورەکە: لە شەوی 6-2-2022، حەوت بگۆڕی کارەبا لە بەشێکی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، لە ڕێگای نێوان مووسڵ-کەرکووک دزراون و هێشتا شەقامەکە محاویلەی دیکەی بۆ دابین نەکراوە، شەقامەکە لە شەواندا بە تەواوی تاریکە و هیچ ڕووناکییەکی تێدا نییە.


لێدوانی فەرمی: ئەندازیار تاڤگە عومەر کاکەسوور، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

 

- جگە لە دزینی محاویلەکان 650 مەتر کێبل دزراوە.

 

- نووسراو و سکاڵامان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزکردووەتەوە و داوا دەکەین ئەو شەقامە جوانەی هەولێر ڕووناک بکرێتەوە.


نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی ژمارە 1733ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 4-2-2024 دەرچووە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 480 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی کارەبا دراوە بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامەکە و چاوەڕان دەکرێت بەشێوەی تەندەر جێ بەجی بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ