هاکان فیدان و حەماس تاوتوێی ئاگربەست دەکەن

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان و حەماس تاوتوێی ئاگربەست دەکەن

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز 

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خەلیل حەییە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی غەززەیان کرد.

 

وێنە گەورەکە: تورکیا هەر لەسەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە، پشتیووانی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و سەرجەم پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، فیدان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حەییە کردووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە دوایین هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: سەرەڕای هەوڵی وڵاتان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە هێشتا وێرانکارییەکان لەو شارە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس کوژراون و 66 هەزاری دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ