سوپای پاسداران: ساڵانێکی زۆرە ئێران خۆی بۆ جەنگێکی گەورە ئامادەکردووە

شەیری بکە لە:
سوپای پاسداران: ساڵانێکی زۆرە ئێران خۆی بۆ جەنگێکی گەورە ئامادەکردووە

سوپای پاسدارانی ئێران لەکاتی ئەنجامدانی نمایشێکی سەربازیی

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیێنێ، وڵاتەکەی چەندین ساڵە خۆی بۆ جەنگێکی گەورە ئامادەکردووە.


لێدوانی فەرمی: لەمیانی کردنەوەی شارێکی مووشەکی سەر بە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "لە ڕووی سەربازییەوە ئێران چەندین ساڵە ئامادەکاریی دەکات و لە نزیکەوە چاودێری جمووڵەکانی دوژمن دەکات".

 

زانیاریی زیاتر: سەلامی گوتیشی، "با دوژمن بزانێت لە ژێر چاودێریدایە و هیچ هەنگاوێکی هەڵە نەگرێتە بەر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، چەندین ساڵە ئێران ئامادەکاری بۆ جەنگێکی گەورە و درێژخایەن بەرامبەر بە زلهێزەکان دەکات. بە تایبەت دوای ڕووداوەکانی سووریا دوژمن هەوڵی تێکدانی دۆخی ئێران دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ