وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ ئاڤا: پشتگیری لە سووریایەک دەکەین کە مافی کوردی تێدا پارێزراوبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، پاراستنی یەکێتیی خاکی سووریا پێویستە و دەبێت کورد بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سووریا بکات.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند:  هەڵوێستی ئیتاڵیا تیشک دەخاتە سەر پێویستی پاراستنی یەکێتیی سووریا و دوورکەوتنەوە لە پارچە پارچەبوونی وڵاتەکە.

 

- هاوتەریب لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و گرووپی جی حەوت، ئیتاڵیا پێی وایە کە گواستنەوەی سیاسی دەبێت بە سەرکردایەتیی سوورییەکان بێت، بەم شێوەیە پشتیووانی گەلی سووریا دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر، ئێمە پێشبینی نەتەوەیەک دەکەین کە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرەوە بوونیاد بنرێتەوە کە چالاکانە هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە کوردەوە بەشداریی تێدا بکەن.

 

باکگراوند: پرسی بەشداری کورد لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا پشتگیری لێ دەکرێت و پێشتریش وەزارەتەکانی دەرەوەی هەریەک لە ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە ئاڤایان ڕاگەیاند، وڵاتەکانیان پشتگیری کورد لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: