جەنەڕاڵێکی ئێرانی: ڕووسیا لە سووریا خیانەتی لە ئێران کرد

شەیری بکە لە:
جەنەڕاڵێکی ئێرانی: ڕووسیا لە سووریا خیانەتی لە ئێران کرد

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ڕووسیا

ئاڤا نیوز


جەنەڕاڵێکی سوپای ئێران دەڵێت بەشار ئەسەد ڕێگربووە لەوەی ئێران بەرەیەکی نوێی شەڕی دژ بە ئیسرائیل لە سووریا بکاتەوە و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە خاکی سووریاوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل. 


لێدوانی فەرمی: بەهرۆز ئیسباتی، جەنەڕاڵێکی ئێرانە کە پێشتر لە سووریا خزمەتی سەربازی کردووە، ڕایگەیاندووە لە دوقای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە، ئەسەد چەندینجار داواکاری ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە سووریاوە ڕەتکردووەتەوە. 


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی تۆمارێکی دەنگی کە لە مزگەوتێکی تاوان قسەیکردووە، ئیسپاتی دەڵێت لە سەرەتاکانی مانگی دیسێمبەر و بەر لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد تێکچووبوون، ئەمەش لەبەر ڕەتکردنەوەی ئەسەد بۆ داواکەی ئێران.


ئیسپاتی هەروەها ڕووخانی ئەسەد بە "خیانەتی ڕووسیا لە ئێران لە ناو سووریا" ناو دەبات و دەڵێت "شکستێکی خراپ" بوو. ئەو دەشڵێت حکومەتەکەی ئەسەد لەبەر "گەندەڵی و داڕمانی ئابووری" هەڵوەشایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ