حووسییەکان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن

شەیری بکە لە:
چەکدارانی حووسی

چەکدارانی حووسی

ئاڤا نیوز 

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا  'سێنتکۆم' جارێکی دیکە بۆردوومانی چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حووسییەکانی کرد. ئەوانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئەمریکا دەکەن.

 

چی ڕوودەدات: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکەم هێرشی ساڵی 2025ـی بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستپێکرد و چەندین هێرشی بۆ سەر دوو کۆگای هەڵگرتنی چەکی حووسییەکان لە یەمەن کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "ئەم کۆگایانە لەلایەن حووسییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکانی باشووری دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بەکاردەهێنران''.

 

لایەنی بەرامبەر: دوای هێرشەکە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ژمارەیەک لە پارێزگاکانی یەمەن: "لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە ''. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ