دوای بەدواداچوونی ئاڤا عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەگەڕێنرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای بەدواداچوونی ئاڤا عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەگەڕێنرێتەوە

دیمەنی چەند عومرەکارێک لە مەککە

ئاڤا نیوز

ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کەیسی ونبوونی عومرەکارێک کرد، کە نزیکەی مانگێکە لە سعوودیە جێهێڵدراوە، ئێستا دۆزراوەتەوە و بڕیارە لەم چەند ڕۆژە بگەڕێتەوە نێو کەس و کارەکەی.

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد ئیسماعیل، هاووڵاتییەکی نیشتەجێی ناحییەی حاجی ئۆمەرانە، لە مانگی ڕەمەزانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە لەگەڵ خوشک و برای خێزانی چووەتە سعوودیە بڕیاربوو جەژن بێنەوە، بەڵام لەوێ ون دەبێت و ناچار ئەو دوو کەسەی لەگەڵین دەگەڕێنەوە و تا دوێنی خێزانەکەی هیچ سۆراخێکیان لێی نەبوو، چونکە ئەو کۆمپانیایەی گەشتی پێکردووە لەوێ جێیان هێشتووە.

لێدوانی فەرمی:  خانەوادەی محەممەد ئیسماعیل بە ئاڤایان وت: محەممەدمان دۆزیەوەتەوە قسەمان لەگەڵ کردووە و پاسپۆرت و کەلوپەلەکانی وەرگرتووەتەوە و لەم چەند ڕۆژە دەگەڕێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە: سەبارەت بە جێهێشتنی ئەو عومرەکارە پێشووتر یوسف ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی حەج و عومڕەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت،  "بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەین ئەگەر ئەو کۆمپانیایە سەرپێچی کردبێت سزا دەدرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: