ئەمریکا و بەریتانیا چەند ئامانجێک لە یەمەن بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و بەریتانیا چەند ئامانجێک لە یەمەن بۆردوومان دەکەن

ژمارەیەک چەکداری حووسییەکان لە کاتی نمایشی سەربازی

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان کردە سەر شاری سەعدە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن و ژمارەیەک پێگەی حووسییەکانیان بۆردوومان کرد.

 

وێنەگەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 5-1-2025، ئەمریکا و بەریتانیا سێ هێرشی مووشەکیان کردە سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سەعدە لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن، ئەمەش دوای فراوانبوونی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات.

 

لێدوانی فەرمی: حیزام ئەسەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی حووسییەکان لە بارەی هێرشەکانەوە ڕایگەیاند: هەر پێشنیازێکی سیاسی یان هێرشی سەربازیی بە ئامانجی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەن بۆ پشتیووانی لە غەززە ڕەتدەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان.

 

باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، حووسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن وەک پشتگیرییەک بۆ خەڵکی غەززە، کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ