دادگایەک ترەمپ سزا دەدات

شەیری بکە لە:
دادگایەک ترەمپ سزا دەدات

دۆناڵد ترمپ لەیەکێک لە دادگاکانی ئەمریکا، وێنە: cnn

ئاڤا نیوز

 

دادگایەکی نیویۆرک بڕیاری دا ڕۆژی 10ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و بەر لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا دەستبەکار بێت سزای بدات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوچوو، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردراوە و 66 ملیۆن و 972 هەزارو 759 دەنگی بەدەستهێناوە، کە ڕێژەی %51.2 دەنگەکان دەکات. هاوکات چەندین جار ترەمپ بە پێشلکردنی یاسا و چەندین بابەتی دیکە بانگهێشتی دادگا کراوە.

 

زانیاریی زیاتر: سزادانی ترەمپ پەیوەست بە دۆسیەی پێدانی پارە بۆ بێدەنگکردن و 10 ڕۆژ بە لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا سزاکە جێبەجێ دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: دادوەری دادگاکە ئاماژەی بەوەکردوو کە سزادانەکە بەندکردن لەخۆ ناگرێت، بەڵکو پێبژاردنی دارایی یان ئازادیی مەرجدار دەبێت و ترەمپ لە کارکردن بەردەوام دەبێت. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ستێڤن چێونگ، دەستنیشانکراو بۆ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کابینەی داهاتووی ترەمپ ڕایگەیاند، بڕیاری دادگا پێشێلکردنی مافی پارێزبەندیی سەرۆکی ئەمریکایە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ