وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی چەند وڵاتێک دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی چەند وڵاتێک دەکات

ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

ئاڤا نیوز

 

ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند سەردانێکی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، هێزەکانی تەحریرولشام دەسەڵاتی وڵاتەکەیان گرتەدەست دەسەڵاتێکی نوێی لە سووریا دامەزراند، وڵاتەکەش هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ نوێیکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەرەوە.  

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەلشەیبانی سەردانی هەر یەکە لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن بکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەک یەکەمین سەردانی دەرکی سەردانی سعودییە کردبوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی سووریا دەیەوێت لە بونیاتنانەوەی ژێرخانی سووریادا و بەهێزکردنی ئابوورییەکەیدا، یارمەتی و پاڵپشتیی وڵاتانی دەوڵەمەندی کەنداو بەدەست بهێنێت کە زیاتر لە دەیەیەک شەڕی ناوخۆ و سزا نێودەوڵەتییەکان زیانی زۆریان بە سووریا گەیاندووە.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی دووی ئەم مانگە، حکومەتی کاتی سووریا یەکەم سەردانی شاندی دیبلۆماسی خۆی دەستپێکرد، شاندێکی باڵای وڵاتەکە گەیشتنە ڕیازی پایتەختی وڵاتی سعودییە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان یان کردووە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ