تاوەکو ئێستا سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیر نەکراوە

شەیری بکە لە:
تاوەکو ئێستا سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیر نەکراوە

یون سوک یۆل، سەرۆکی لە کار هەڵپەسێردراوی کۆریای باشوور، وێنە: f24

ئاڤا نیوز

 

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی کۆریای باشووردا کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە دەربچێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: دادگایەکی کۆریای باشوور سێ شەممەی ڕابردوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یون سوک یۆل، سەرۆکی لە کار هەڵپەسێردراوی ئەو وڵاتە دەرکرد کە تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی حکومەتێکی سەربازی لەو وڵاتە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئەو سەرۆکە دەستگیر بکرێت لەلایەن پۆلیسەوە. 


زانیاریی زیاتر: دەرکردنی ئەم فەرمانی دەستگیرکردنە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی وڵات وەڵامی بانگهێشتنامەی دادگای بۆ ئامادەبوون لە دادگا بۆ ڕوونکردنەوە نەدابوویەوە کە تۆمەتی شۆڕش و خیانەتی درابووە پاڵ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای ڕاگەیاندنی حکومەتی سەربازی لەلایەن سەرۆکی کۆریای باشوور لە 3-9-2024ـەوە، هەرچەندە هەر زوو ڕاگەیاندنی حوکمە سەربازییەکە هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام ئەم وڵاتە کەتووەتە ناو قەیرانێکی سیاسیی قووڵەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ