ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران و ڕووسیا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران و ڕووسیا دەسەپێنێت

ساتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی هەوڵدان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، واشنتن سزای بەسەر ئێران و ڕووسیا سەپاند. سزاکانیش چەندین کەسایەتی و گرووپی ئەو وڵاتانە دەگرنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: برادلی سمیز، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگریی ئابووری ڕایگەیاند:


-لە ماوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، حکومەتەکانی ئێران و ڕووسیا پرۆسە و دامەزراوەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و هەوڵیان داوە لە ڕێگەی هەڵمەتی زانیاریی نادروستەوە خەڵکی ئەمریکا دابەش بکەن.


-ئەمریکا بە ورییاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو نەیارانەی دەکات کە دەیانەوێت پڕۆسەی دیموکراسی لە ئەمریکادا تێکبدەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزاکان بەسەر سوپای پاسدارانی ئێران و دەزگای هەواڵگریی ڕووسیادا سەپێنراون کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

 

باکگراوەند: پێشتر لەمیانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا, بەرپرسانی واشنتن ڕایگەیاندبوو، کە چەندین هەوڵی ڕووسیا و ئێرانیان بۆ دزەکردنە ناو سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا پووچەڵکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ