حوسییەکانی یەمەن بۆردوومان دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
حوسییەکانی یەمەن بۆردوومان دەکرێنەوە

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


جارێکی دیکە هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر چەند پێگەیەکی حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی پێگەی حوسییەکان بە مەبەستی لاوازکردنی توانا کردارییەکان و کۆتایهێنان بە هێرشەکانی ئەو گرووپە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل هێرشەکانی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-12-2024، لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە کراون. 

 

زانیاریی زیاتر: هێرشەکانی چەند ناوەندێکی سەربازییان لە سەنعا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا، یەکەی چاککردنەوە و ناوچەکانی نزیک کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمیی یەمەنیان کردوونەتە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژێک پێشتریش سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانتر و تووندتری کردە سەر حوسییەکان. ئیسرائیل جگە لە پێگە سەربازییەکان، ناوەندە مەدەنییەکانی یەمەنیشی کردنە ئامانج، وەک وێستگەی کارەبا، کێڵگەی نەوت و دامەزراوەی وزە و دامەزراوە بەندەرییەکانی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ