وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێویستە هێزە کوردییەکان لە سووریا چەک دابنێن
- جیهان
- 21 کانوونی یەکەم

ئەنەلینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
ئەنەلینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەسەدە چەک دابنێت و بچێتە نێو ڕیزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: بایربۆک ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنی 2024\20\12 سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازی لێکرا، هەردوولا دۆخی سووریا و بوونی هێزە چەکدارەکانی هەسەدەیان لە سووریا تاوتوێ کرد.
بۆچی گرنگە: ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەر لەسەردانەکەی داوای کردبوو تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر کۆبانێ ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: لە گفتوگۆی نێوان فیدان و بایربۆک، فیدان جەختی لەوە کردەوە کە یەپەگە درێژکراوەی پەکەکەیە و هیچ گوزارشت لە کورد ناکات لە سووریا.
- ڕێگە نادەین ئەوان سوود لە دۆخی سووریا ببینن، پێویستە چەک دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
-پێویستە یەک پارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت و ئەو وڵاتە لە داعش و پەکەکە پاک بکرێتەوە.
-پێویستە ئەندامانی داعش لە کەمپەکان بگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بایربۆک لە دیدارەکەیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی ڕاگەیاند: پێویستە هێزە چەکدارە کوردییەکان چەک دابنێن و بچنە نێو سوپای نیشتمانیی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە نێوان ڕووسیا و واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات