گەشتە ئاسمانییەكانی سووریا دەستپێدەكەنەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەكانی سووریا دەستپێدەكەنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی سووریا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەشتەکان ئاسایی دەکرێنەوە و گەشتی فرۆکە بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد موسلیم، وەزیری کاروباری ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكانی ڕێكخستنەوەی فڕۆكەخانەی حەلەب بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان تەواوكراون و پێشبینی دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو فڕۆكەخانەیە بكەوێتە كار.


ڕاشیگەیاندووە، دەستكراوە بە ئامادەكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی دیمەشق و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو فرۆکەخانەیەش بەردەست دەبێت.


باکگراوند: لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوو شەڕ و پێكدادان لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای حكومەتی بەشار ئەسەد هەڵگیرسا، لەماوەی 11 ڕۆژدا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتە دیمەشقی پایتەخت و ڕووخانی حكومەتەكەی ئەسەدیان ڕاگەیاند، لەم ماوەیەدا هەموو جۆرە گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەكان وەستێنرابوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ