سووریا و قەتەر پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
سووریا و قەتەر پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەنەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەر. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

میری قەتەر وەک یەکەم سەرۆک  وڵاتانی عەرەبی، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوویەوە.

چی ڕوودەدات: هەر یەکە لە وەزیری دەرەوەی سووریا و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر  کۆنگرەییەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا باسیان لە چەندین پرسی گرنگ کرد.

لێدوانە فەرمییەکان: 

- ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، قەتەر هاوپەیمانی ئێمە بووە لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوو، چاوەڕێی پەیوەندیی برایانەی قووڵتر لەگەڵ قەتەر دەکەین.

-محەممەد خلێفی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ سووریا دەوەستین، پشتگیری لە بڕیارەکانی سووریا دەکەین بۆ گواستنەوە لە قۆناغی شۆرش بۆ بوونیادنانی دەوڵەت.

زانیاریی زیاتر: ئەمیری قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر تاوتوێی چەندین پرسی گرنگیان کرد.

باکگراوند: سەردانەکەی میری قەتەر دوای ڕۆژێک دێت لە دیاریکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، هەڵوەشاندنەوەی هەموو گرووپە چەکدارەکان و هەڵپەساردنی کارکردن بە دەستووری وڵاتەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ