وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات داوای ڕاگرتنی شەڕ لە سووریا دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات داوای ڕاگرتنی شەڕ لە سووریا دەکەن

چەند چەکدارێکی تەحریرولشام

ئاڤا نیوز

 

وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا داوای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: تاکو دێت شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا پەرەدەسێنێت، سووپای سووریا بەردەوامە لە پاشەکشەکردن و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنیش بەردەوامن لە پێشڕەویکردن، لەوبارەیەوە چەند وڵاتێک لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەخت لە ڕاگرتنی شەڕ لەو وڵاتە دەکەنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیرانی دەرەوەی، قەتەر، سعوودیە، ئوردن، میسر، عێراق و ئێران و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، جەخت لەسەر ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکەنەوە، لەپێناو ڕاگەیاندنی پرۆسەیەکی سیاسی کۆکەرەوە بەشێوەیەک کە گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە و پەنابەرەکانی سووریا بکات.

 

جەختیشیان لەسەر ئەوە کردووە کە بەردەوامیی بارودۆخی سووریا مەترسیی لەسەر وڵاتان و ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ