هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تەنیا 20 کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورن

شەیری بکە لە:
هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تەنیا 20 کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورن

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئێستا گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە پێشڕەویدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشقی پایتەخت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕایگەیاند: ''لە چەند میحوەرێکەوە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت کردووە بۆ چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت''.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ژمارەی بریندار و کوژراو لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی سووریا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە 27 نۆڤمبەرەوە تائێستا 828 کەس لە هەردوولا کوژراون کە 111 کەسیان هاووڵاتیی سڤیلن.

شەیری بکە لە: