ئێران لە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران لە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوام دەبێت

یەکێک لە کێڵگەکانی غازی ئێران، وێنە: vocaleurope

ئاڤا نیوز

 

دوای چاککردنەوەی یەکێک لە وێستگەکانی غازی ئێران، جارێکی دیکە هەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەستیپێکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی چاککردنەوەی دوو وێستگەی سەرەکی بەرهەمهێنانی غاز لە ئێران، لە 24-11-2024ـەوە هەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەشێوەی کاتی وەستێنرا، ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر لە دەستدانی پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبا.

 

لێدوانی فەرمی: غوڵام ڕەزا کۆشکی، بەرپرسی ناوەندیی کۆنترۆڵی بەڕێوەبردنی غاز لە وێستگەکانی ئێران ڕایگەیاند، دوای چاککردنەوەی سەرجەم گرفتەکانی وێستگەی یەکەم، هەناردەکردنی غاز لەم وێستگەیەوە بۆ عێراق دەستیپێکردەوە، وێستگەی دووەمیش تا ئێستا لە خزمەتدایە و کارەکان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەستیپێکردووە.

 

ئەمەش بزانە: عێراق بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە غازی ئێران دەبەستێت، ساڵی ڕابردووش بەغدا و تاران ڕێککەوتنی نێوانیان سەبارەت بەم پرسە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو درێژکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ