لە سووریا بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 36 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە سووریا بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 36 کەس کوژران

ساتی هێرشێکی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەیەک لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردەسەر شارۆچکەی تەدمووری ناوەڕاستی سووریا و بەهۆیەوە 36 کەس کوژران.

 

وێنە گەورەکە: دوو مانگە ئیسرائیل بەهۆکاری ڕێگریکردن لە ئێران بۆ ئەوەی چەک و کەرەستەی سەربازیی نەگەیێنێتە حزبووڵڵای لوبنان، دەیان پێگەی لە ناو خاکی سووریادا بۆردوومان کردووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی سانا کە ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریایە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشیکردەسەر شارۆچکەی تەدمووری سەر بە ناوچەی تەنەف لە ناوەڕاستی وڵات، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا 36 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ئاژانسەکانی سەر بە دیمەشق، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج پێکهاتوون، لە ژمارەیەک باڵەخانەی نیشتەجێبوون و شارۆچکەی پیشەسازی، ئەو ناوچەیەش بەوەناسراوە کە گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بەچڕی تیایدا بڵاوبوونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ