بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیل کوژرا

شەیری بکە لە:
بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیل کوژرا

محەممەد عەفیف،  بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان

ئاڤا نیوز


لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیرووت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا.


چیرۆکی سەرەکی:  محەممەد عەفیف،  بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی ڕاس ئەلنەبەعه لە ناوەڕاستی بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت محەممەد عەفیف بووە و ئامانجەکەیان سەرکەوتوو بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوشتنی محەممەد عەفیف دوای  بەئامانجگرتنی ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دێت لە شەوی ڕابردوودا. ئەمە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو، عەفیف ڕایگەیاندبوو بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی ماڵی نەتانیاهۆ.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ