لە سۆران دوو تۆمەتبار سوودیان لەكوژانەوەی كارەبا بینیوە بۆ دزینی ماتۆڕسكیل

شەیری بکە لە:
لە سۆران دوو تۆمەتبار سوودیان لەكوژانەوەی كارەبا بینیوە بۆ دزینی ماتۆڕسكیل

وێنە: پۆلیسی سۆران

ئاڤا نیوز


پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند دوو کەسیان دەستگیر کردووە، کە سوودیان لە کوژاندنەوەی کارەبا بینیوە و لە سنووری قەزای چۆمان و ماتۆڕسکیلیان دزیوە.


چیرۆکی سەرەکيی:  ڕۆژی 06-02-2024، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر دزینی ماتۆڕسکیلەکەی، دواتر لە گوندەکانی سنووری قەزای چۆمان بۆ شەش حاڵەت بەرزبووەتەوە، هەردوو بکەرەکە دەستگیرکراون.


لێدوانی فەرميی: عەقید شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییەک، بنکەی پۆلیسی چۆمان دوو کەسیان دەستگیرکرد کە تا 18 ی مانگ شەش ماتۆڕسکیلیان لە سنووری قەزای چۆمان دزیوە.


زانیاریی زیاتر:  لە رۆژی 21ی ئەم مانگە بەهاوکاری بنکەی بازگەکانی ئاسایش توانرا ناسنامەیان دیاری بکرێت، کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( س.م .ا ) و ( ع .س .م )  تاوانەکەیان کردووە و دانیان پێداناوە، ئێستا بەپێی مادەی  446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: