حەماس بە مەرجی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست ڕازی نییە

شەیری بکە لە:
حەماس بە مەرجی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست ڕازی نییە

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی چەند وڵاتێک هەوڵی نێوەندگیریان دا بۆ ئەوەی ئاگربەستی کورتخایەن لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بێتە ئاراوە، بەڵام حەماس بە پێشنیازەکە ڕازی نەبوو.

 

چی ڕوودەدات: بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەینێت، "بەشێوەیەکی ئەرینی مامەڵە لەگەڵ هەموو پێشنیاز و بیرۆکەیەک دەکەین، کە گەرەنتی وەستانی دەستدرێژیی و کشانەوەی داگیرکاریی لە غەززە بکات''. 

 

لێدوانی فەرمی: عیزەت ئەلرشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ''بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوود لە کات وەردەگرێت و بۆ ئامانجەکانی خۆی بەکاردێنێت، ئەم دانووستانانەی کە دەیکات تەنیا بۆ درێژەدانە بە دەستدرێژییەکانی''.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: