ئێران: مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین

شەیری بکە لە:
ئێران: مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ئێران بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئاماژە بە خاڵێكی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و سووریا،ئێران لەبەرامبەر هێرشەکەدا دەڵێت؛ ماف و ئەرکی خۆمانە بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژە بە ماددەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەڵێت: "ماف و ئەرکی خۆمانە کە بەرگری لە خاک و وڵاتەکەمان بکەین بەرامبەر بە دەستدرێژییە دەرەکییەکان".

 

زانیاریی زیاتر: ئەم هەڵویستەی ئێران لەکاتێکدایە کە بەریتانیا داوای کردبوو وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە و دان بەخۆیدا بگرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: