چیرۆکی ڕاکردن و دەستگیرکردنەوەی زیندانییەک لە کەلار

شەیری بکە لە:
چیرۆکی ڕاکردن و دەستگیرکردنەوەی زیندانییەک لە کەلار

ئاڤا نیوز

زیندانییەک لە نەخۆشخانەی کەلار لەدەست پۆلیس ڕادەکات و دوای چەند کاتژمێرێک دەستگیر دەکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو زیندانییەک بەهۆی شەڕکردن لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی کەلار بریندار دەبێت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لەلایەن مەفرەزەیەکەوە دەبرێتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، بەڵام لەوێ ڕادەکات.

لێدوانی فەرمی: عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی گوت” پۆلیسەکان بۆ پشکنینی خوێن کەلەپچەیان لە دەستی زیندانییەکە کردووەتەوە، دواتر چووەتە دەستشۆر و لەم بینەوبەردەیە ڕایکردووە".

زانیاری زیاتر: تۆمەتبارەکە بە ناوی ( ا،ج،ف) تەمەن 20 ساڵ، بە ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی کە دزی گەورەیە سزادراوە. دوای چەند کاتژمێرێکیش لە ڕاکردنی لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار دەستگیرکرایەوە.

شەیری بکە لە: