ئەمریکا سیستمێکی بەرگریی بەهێز بۆ ئیسرائیل دابین دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا یەکێک لە سیستمە بەرگرییە بەهێزەکانی خۆی بە ناوی (THAAD) بۆ ئیسرائیل دابین دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئێران هێرشی مووشەکیی چڕی کردە سەر وڵاتی ئیسرائیل و سیستمی بەرگری ئەو وڵاتەی تێپەڕاند، دەرکەوت سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە خاڵی لاوازی تێدایە، هەر بۆیە ئەمریکا بڕیاری داوە یەکێک لە باشترین سیستمە بەرگرییەکانی خۆی بۆ ئەو وڵاتە دابین بکات.

 

زانیاریی زیاتر: سیستمی بەرگریی ئاسمانی ثاد، یەکێکە لە سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و چەندین تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، لەوانە توانای بەرگریکردن و تێکشکاندنی مووشەکە بالیستییەکانی هەیە، بە ڕێژەی زیاتر لە 90٪ دەتوانێت بەرگری لە هێرشە مووشەکییەکانی بالیستیکی کورت مەودا و مامناوەند بکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: