چۆن درۆنەکانی حیزبوڵڵا سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیلی بەزاند؟

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی بە درۆن هێرشیان کردە سەر شاری حەیفای ئیسرائیل، جیاواز لە جارانی پێشووتر ئەمجارەیان درۆنەکانی حیزبوڵڵا توانی سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل ببەزێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حیزبوڵڵای لوبنانی دووجار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەڵام هێرشەکانی دیکە نەیتوانیوە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل ببەزێنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆنەکە لە جۆری مووشەکهاوێژ بووە، سەرەتا مووشەکەکانی هاوێشتووە و سەری لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل شێواندووە و بەمشێوەیە توانیویەتی ئاسمانی ئیسرائیل ببەزێنێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە و یەکێک لە درۆنەکان خراوەتە خوارەوە، بەڵام درۆنەکەی دیکە توانیویەتی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ببەزێنێت.

 

زیانە سەرەکییەکان: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل لە هێرشەکەدا لانیکەم 3 کەس کوژراون و لانیکەم 40 کەسی دیکەش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە کە دۆخی هەشت لە بریندارەکان ناجێگیرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: