ئەمریکا بەهۆی ڕووسیاوە سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بەهۆی ڕووسیاوە سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

ژمارەیەک مووشەکی بالیستیکی ڕووسیا کە گوماندەکرێت لەلایەن ئێرانەوە بۆی ڕەوانە کرابێت. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

 

ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت، ئەوەش بە هۆی ئەوەی لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا تاران لەڕێگەی کەرەستەی سەربازییەوە یارمەتیی ڕووسیا دەدات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند "ڕووسیا ئێستا کاروانی ئەم مووشەکە بالیستیکیانەی پێدەگات و بەئەگەری زۆرەوە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لە دژی ئۆکراینییەکان بەکاریان دەهێنێت."

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشداریان دابووە ئێران کە مووشەک ڕەوانەی ڕووسیا نەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران هەموو ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لە شەڕی ئۆکراینادا یارمەتیی ڕووسیا دەدات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ