سیسی بۆ یەکەمجار سەردانی تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
سیسی بۆ یەکەمجار سەردانی تورکیا دەکات

ئەردۆغان سەەرۆککۆماری تورکیا وسیسی سەرۆککۆماری میسر.. مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر. وێنە. ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمیی سیسییە بۆ تورکیا لەوەتەی بووەتە سەرۆککۆماری میسر. بڕیارە لە میانەی ئەم سەردانەدا زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێن. 

 

زانیاریی زیاتر: زیاد لە دەیەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان میسر و تورکیا پڕن لە کێشە و گرژی. مانگی شووباتی ڕابردوو ئەردۆغان ڕایگەیاند، هەردوو لاپەڕەیەکی نوێیان هەڵداوەتەوە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سیسی لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، شەڕی حەماس و ئیسرائیل و بابەتەکانی تر گفتوگۆیان کرد.

شەیری بکە لە: