حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات

شەیری بکە لە:
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات

لۆگۆی بزووتنەوەی حەماس، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری پێشووی ئەو وڵاتە دەرکرد و بزووتنەوەی حەماسیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل دەکرد، بەرامبەر ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتیی و تاوانی جەنگ ئەنجامی داون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەک دا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: '' ئێمە پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکەین کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل دەکردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتیی'. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە کە دەتوانێت چاکسازی بهێنێتە ئاراوە، دادپەروەری دروست بکات''. 

 

باکگراوند: ساڵێک زیاترە شەڕ لە کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، لەوماوەیە دا زیاتر لە 44 هەزار کەس بەهۆی شەڕ و ئالۆزییەکانەوە کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: