ڕاپۆرتی کۆتایی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
تیمەکانی فریاگوزاریی ئێران لە شوێنی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی

تیمەکانی فریاگوزاریی ئێران لە شوێنی دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی

ئاڤا نیوز 

 

نوێترین ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، ڕاگەیێنرا.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە "هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی لەبەر خراپیی دۆخی کەشوهەوا تێکشکاوە"، پێشتریش لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانیدا ئاماژەی بە هەمان هۆکار کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لێکۆڵێنەوەکان بەردەوام بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 19-05-2024 هێلیکۆپتەری سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە بەرپرسی باڵای ئێرانی هەڵگرتبوو کەوتە خوارەوە و تێکشکا، لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ