سبەی بارانی بەخوڕ دەبارێت و حكومەت هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
سبەی بارانی بەخوڕ دەبارێت و حكومەت هۆشداری دەدات

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ئاڤا نیوز

 

سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاريی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری داوە و لە هیچ دامودەزگایەکیش پشوو نییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ڕێگریی لە ڕووداوی نەخوازراو، داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە. بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. لە ڕێگا سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.  بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن".

 

لێدوانی فەرمی: لەبارەی پشووەوە، ئاڤا نیوز پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و گوتی: "لە دامودەزگاکانی پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە". 

 

 

شەیری بکە لە: