تەندروستی جیهانی: دەتوانرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بوەستێنرێت

شەیری بکە لە:
تەندروستی جیهانی: دەتوانرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بوەستێنرێت

تێدرۆس ئەدهانۆم غبرێیسوس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وێنە BBC

ئاڤا نیوز


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێی وایە،  پلانی هاوبەشی نێوان وڵاتان دەتوانێت ڕێ لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون بگرێت.

 

وێنە گەورەکە: وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە 23ـی ئابدا لەو پلانەی ئێستا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون دانراوە ئاگادارکراونەتەوە، ئەم پلانە دوای ئەوە دانرا کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی وەک باری نائاسایی تەندروستیی گشتی نێودەوڵەتی لە 14ـی ئابدا ڕاگەیاند.

 

بۆچی گرنگە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ماوەیەک لەمەوبەر باری نائاسایی گشتی نێودەوڵەتی بۆ ئەم ڤایرۆسە ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشووتر تەنیا بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەکارهاتبوو.

 

لێدوانی فەرمی: تێدرۆس ئەدهانۆم غبرێیسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دەڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ و وڵاتانی دراوسێی دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و ڕابگیرێت.

 

چارەسەرەکان: بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، پێویستە پلانێکی هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان وڵاتان ڕێکبخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ