
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە بەهۆی تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی کۆلێرا، ڕێکاری نوێ لە پارێزگای سلێمانی گیراوەتەبەر، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکە دڵنیایی دەدات لە پاکوخاوێنی ئەو ئاوەی بەسەر هاونیشتمانییان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی تۆماردەکرێت، سەرچاوە تەندروستییەکان پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و خواردنی ئەو سەوزەیەی کە بە ئاوەڕۆ ئاو درابێت بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەزانن.
لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەموو ڕۆژێکی ساڵ بەبێ دواخستن، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پشکنین بۆ ئەو ئاوە دەکرێت کە بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت، هاوکات تیمێکی تەندروستیش هەمان کار بەجیا ئەنجام دەدەن، تا ئێستا نەبووە هیچ ڕۆژێک ئەو ئاوەی دابەش دەکرێت کێشەی هەبووبێت.
گۆشەیەکی دیکە: دوێنێ یەکشەممە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کراون و ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
باکگراوند: لەڕێگەی هەردوو هێڵی یەک و دووی ئاوی دووکان-سلێمانی و پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، ڕۆژانە ئاو بۆ 190 هەزار هاوبەشی ئاوی شاری سلێمانی دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێ ڕووداوی هاتووچۆ تێپەڕ نەبوو