ئیسرائیل بەچڕی حیزبوڵڵای لوبنان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەچڕی حیزبوڵڵای لوبنان بۆردوومان دەکات

دیمەنێک لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانی  ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەچڕی باشووری لوبنانی بۆردوومان كرد و زیانی گیانی و ماددی هەیە، لە وەڵامیشدا حیزبوڵڵای لوبنان 320 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائی کرد.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات:  کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل باری نائاسایی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە سەرتاسەریی وڵات ڕاگەیاند، بەهۆی وەڵامی حیزبوڵڵا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت و سیستمی بەرگری دەیان درۆن و مووشەكی خستووەتە خوارەوە.

 

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵای لوبنان نیازی هەبووە نزیكەی شەش هەزار مووشەک و درۆن ئاراستەی خاكی ئیسرائیل بكات، بۆیە ئەوان دەستپێشخەرییان کردووە.


زانیاری بەدەستهاتوو: ئێستا بە بەردەوام سوپای ئیسرائیل بەچڕی چەندین ناوچە لە باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات.

نوێ دەکرێتەوە..

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ