پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

وێنەی ئامێری خوێندنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


دوای ساڵێک و شەش مانگ پڕۆسەی گۆڕینی پسوولەی خۆراک لە پارێزگاکانی  هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە و کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دەکات.

وێنە گەورەکە: بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی جێبەجێکردنی پسوولەی خۆراک، لەماوەی دوو ساڵدا لە کۆی 19 پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان تەنیا پێنج پارێزگا بەئەلیکترۆنی کراون، ئەوانیش دهۆک، کەرکووک، نەجەف، کەربەلا و میسانن.

لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"پڕۆژەکە دراوەتە کۆمپانیایەکی عێراقی و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستپێبکاتەوە".

بۆچی گرنگە: هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێگەی ئەو کارتەی کە وەریدەگرێتەوە، لە ئەپلیکەیشنێکی نێو مۆبایلەکەیدا مامەڵەی هاوسەرگیریی، منداڵ زیادکردن، گواستنەوەی پسوولە و گۆڕینی بریکار بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ