
سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی شاندی ئیمڕاڵی، سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە یەکەم پەیامی لەبارەی هەوڵەکان بۆ پرسی ئاشتیی دا، "بە تەواوی پشتیوانی خۆم بۆ هەوڵەکانی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەردەبڕم".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شاندی ئیمرالی کە لە ئەحمەد تورک، سری سورەیا ئۆندار و پەروین بوڵدان پێکهاتبوو، سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپەیان لە ئەدێرنا کرد و ڕای دەمیرتاشیان لەسەر پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەبارەی "پرسی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان" وەرگرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەمیرتاش لە سۆشیال میدیای خۆی ڕایگەیاند:
- "زۆر سوپاسی شاندی دەم پارتی دەکەم کە فیداکارییەکی گەورە نیشان دەدەن و هەوڵێکی جددی دەدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیموکراسی.
- پشتیوانیی و متمانەی تەواوی خۆم بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەردەبڕم بۆ ئەو هەوڵە جددییانەی کە دەیدات بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری دیموکراسییانە لە تورکیا".
- لەم قۆناغەدا گرنگترین خاڵ شەفافیەتە، داوا لە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی بەشدار لەم پرۆسەیە دەکەم، شەفاف بن و دوور بن لە زمانی تووندوتیژی.
- ئەگەر هیچ ناوێکیش لە پرۆسەکە نەنرابێت، بۆ ئێمە پرۆسەی ئاشتیی و برایەتی و دیموکراسییە.
- سوپاسی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە دەکەم، بۆ پشتیوانی و هەنگاوە ئەرێنییەکانیان بۆ برایەتی و ئاشتی.
- لەم پرۆسەیەدا هەموومان براوە دەبین، ئاشتی و برایەتی و دیموکراسییەکی بەهێز بوونیاد دەنێین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین زەمالەی خوێندن بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە