وهزارهتى كارهبا: خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی حەوت هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

کارکردنی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی وزە بۆ هاوبەشانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر كارەبا حەوت هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پێشتر بەرهەمهێنانی كارەبا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاوات بوو، لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و 500 مێگاواتی دیكە زیاد كراوە، بەڵام لە هەمان كاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی كارەبا زیادبوونە و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ، ئاسن، كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و 'سیتی'ـیەكان لەسەر كارەبا زیاتر بووە، بۆیە لەئێستادا خواست لەسەر كارەبا حەوت هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی كارەبا ڕوونیشی كردۆتەوە، نەخۆشخانەكان و پڕۆژەكانی ئاو و دامودەزگا ئەمنییەكان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەكان، كارەبای بەردەوامیان بۆ دابینكراوە، تێكڕای پێدانی كارەباش بە هاووڵاتییان لە ساڵی 2024 نزیكەی 13 كاتژمێر بووە.
هۆكارە زانراوەكان: تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیيان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کردووە.
چارەسەر چییە: وەزارەتی كارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا وێڕای زیادكردنی ئەو ههزار و 500 مێگاواتە، تەنیا لە سێکتەری گواستنەوە زیاتر لە دەیان وێستگەی گواستنەوە و بگۆڕ و مۆبایلی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە و بە درێژایی 350 كیلۆمەتر هێڵی کارەبای 132 كەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز و 33 كەی ڤی ڕاكێشاوە و سەدان پرۆژەی دیكەی لە تۆڕی دابەشكردنی ناوخۆ بنیات ناوە و کارەبای گەیاندووەتە سەرجەم ناوچە و گوندە دوورەدەستەکانی هەرێمی كوردستان.
خاڵە ئەرێنییەكان: وهزارهتى كارهبا، هاووڵاتییان دڵنیادەكاتهوه كه بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایناوە، لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی ڕووناكي، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت