كۆشكی كریملین.. سەرچاوەی وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ڕووسیا سەرۆكوەزیرانی ئیستۆنیا و چەند بەرپرسێكی تری ئەوروپای خستە لیستی داواكراوەكانەوە، بە تۆمەتی ئەوەی گوایە لە وێرانكردنی مۆنیومێنتی یادكردنەوەی جەنگی سەردەمی سۆڤێتدا دەستیان هەبووە.
چیرۆكی سەرەكی: دەمێكە لە ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا مشتومڕ لەسەر هێشتنەوە و لابردنی مۆنومێنتی یادكردنەوەی سوپای سووری سۆڤێت هەیە، كە لەو وڵاتانەدان، هەر سێ وڵاتەكەش لە دوای جەنگی ئۆكرایناوە كەوتنە لابردنی ئەو مۆنیومێنتانە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە بەرامبەردا ڕووسیا چەند بەرپرسێكی ئەو سێ وڵاتەی خستە نێو لیستی داواكراوەكانەوە، لەوانە: كایا كالاس، سەرۆكوەزیرانی ئیستۆنیا؛ تەیمار پیتەركۆب، وەزیری دەوڵەتی ئیستۆنیا؛ كارۆل ناڤرۆكی، سەرۆكی پەیمانگای یادی نیشتمانیی پۆڵاند؛ سیمۆناس كایریس، وەزیری ڕۆشنبیریی لیتوانیا.
لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند "چەند كەسێكی دیكەمان بۆ نێو لیستی داواكراوەكانمان زیاد كردووە كە لە وێرانكردنی مۆنیومێنتی سەربازە سۆڤێتییەكان بەرپرسیارن. دەبێت تاوان لە دژی یادی ڕزگاركەرانی جیهان لە نازیزم و فاشیزم سزای هەبێت، ئەمەش تەنها سەرەتایە".
دمیتری پێسكۆڤ، گوتەبێژی كرێملین گوتی "ئەوانەی خراونەتە لیستەكەوە كاری دوژمنكارانەیان بەرامبەر یادی مێژوویی ڕووسیا كردووە".
باكگراوند: سوپای سوور سوپای یەكێتیی سۆڤێت بوو، لە جەنگی جیهانیی دووەمدا دژ بە هیتلەر و هاوپەیمانەكانی جەنگان. یەكێتیی سۆڤێت لە ساڵی 1991 ەوە نەماوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بەرەو کوێ؟
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دەستپاکی: بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت "گەندەڵییە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لوبنان بۆردوومان دەکات و حیزبوڵڵا وەڵام دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت