سەرۆکایەتیی کۆمار دەنگۆیەک لەبارەی یاسای هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتیی کۆمار دەنگۆیەک لەبارەی یاسای هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێکەوتبێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی ساڵی 2023 پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی بۆ سێیەمجار هەموارکردەوە و سیستمی هەڵبژاردنی لە عێراق لە 83 بازنەوە بۆ 18 بازنە کەمکردەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە ڕێكخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حیزبە تازەکانی لێکەوتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، دەنگۆی ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دوورە لەڕاستییەوە و ئەوان بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بۆ هەموو پرسێک تەنها ئەرکیان ئەوەیە بۆچوونی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە لەیەکتری نزیک بکەنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسای هەڵبژاردن کە ئێستا بەرکارە، سیستەمی سانت لیگۆ بۆ یەک پۆینت حەوت دەگەڕێتەوە و هەر پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن، هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش یەک یاسایان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: