لە عێراق 95%ی پرۆسەی سەرژمێری تەواو کراوە

شەیری بکە لە:
لە عێراق  95%ی پرۆسەی سەرژمێری تەواو کراوە

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە کاتی سەرژمێریکردندا

ئاڤا میدیا

 

سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێریی دانیشتووان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێری، زۆرترین ڕێژەی تۆماركردن لە پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە كراوە كە 100%ی دانیشتووان تۆماركراون و پارێزگای زیقاڕیش كەمترین ڕێژەی تۆماركردنی هاووڵاتیان كراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئاماری بەرایی تیمەكانی سەرژمێری كە داتا تۆماركراوەكانیان ڕاستەوخۆ بۆ سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێریی دانیشتووان لەنێو وەزارەتی پلاندانان ڕەوانە دەكەن، كەمترین ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان لە پارێزگای زیقاڕ تۆماركراوە كە 70%ـی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە لەماوەی دوو ڕۆژ تۆماركراون، زۆرترین ڕێژەش لە پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە بووە كە 100%ی دانیشتووان تۆماركراون، هاوکات لە پارێزگای سەڵاحەددین 98%ی دانیشتووان تۆماركراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی داتا فەرمییەكانی سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری دانیشتووان، ڕێژەی تۆماركردن لە پارێزگای كەركووك 90% بووە، لە دیوانییە 80%، لە زیقاڕ 70% تۆماركراون و پرۆسەكەش تا 12ی شەو بەردەوام دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا نیوز زانیویەتی تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 99%ی پرۆسەی سەرژمێری و لە عێراقیش 95%ی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بووە.

شەیری بکە لە: