لە دەروازەیەکی گەرمیان کارمەندێک 240 ملیۆن دینار دەبات و ڕادەکات

شەیری بکە لە:
لە دەروازەیەکی گەرمیان کارمەندێک 240 ملیۆن دینار دەبات و ڕادەکات

دەروازی پشتە دەکەوێتە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان

ئاڤا نیوز


پۆلیسی گەرمیان بەدوای  کارمەندێکی دەروازەی پشتە دەگەڕێت، کە زیاتر لە 240 ملیۆن دیناری بردووە و ڕایکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 15-8-2024، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی پشتە سکاڵایەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان کردووە، لەسەر ئەوەی کارمەندێکی دەروازەکە زیاتر لە 240  ملیۆن دیناری دزیوە و ڕایکردووە.

لێدوانی فەرمی: عەلی جەمال؛ گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی گوت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکمان لەبارەی شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنەکەوتووە."


زانیاریی زیاتر: ئەو پارەی دزراوە باج و ڕسوماتی کاڵا هاوردەکانە کە لە دەروازەکە کۆدەکرێتەوە.

ئەمەش بزانە: دەروازی پشتە، دەروازەیەکی سنووری نافەرمییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، دەکەوێتە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: