پێشەوا هەورامانی بەشێك لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
لێدوانی پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی وەزیر و پەرلەمانتارە كوردەكانی عێراق دەكات.
وێنە گەورەكە: لە بەرامبەر پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکان بۆ ناردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بیر لە هەڵوێستی تووند دەکاتەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی وەزیر و پەرلەمانتارە كوردەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی چارەنووسساز بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە كە گفتوگۆ بكەین بۆ ئەوەی بزانین چارەسەر چییە سەبارەت بە ئەوەی بەغدا بەرامبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەیكات، سەرۆكوەزیرانی مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا گوتی ئەوانەی هەست بە بەرپرسیارییەتی دەكەن ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەن.
هەورامانی گوتیشی: دەبێت هەرێمی كوردستان، وەك هەرێمێكی دەستووریی و فیدڕاڵیی دانپێدانراو مامەڵەی لەگەڵ بكرێت لە چوارچێوەی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە مافەكانی بدرێت.
لەلایەكی دیكەوە: هەریەك لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ ڕەتیان كردەوە لە كۆبوونەوەكە بەشدار بن.
قووڵتر: تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە پرسی دارایی و نەوت و ئەگەری كشانەوەی كورد لە بەغدا، لە هەر تەوەرێكدا ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بە چڕی گفتوگۆ دەكەن، لە بەشی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی دارایی چەند ڕوونكردنەوەیەكی خستەڕوو.
زانیاریی تایبەت: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە "دەبێت پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاست بكەینەوە، بۆ ئەمە هەر ڕێككارێك پێویست بێت دەیگرینە بەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین زەمالەی خوێندن بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە