سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 150 دۆنم پاوان و دارستان دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 150 دۆنم پاوان و دارستان دەستگیرکران

پۆلیسێک لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە

ئاڤا نیوز


پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بەتۆمەتی هەبوونی دەست لە سووتاندنی 150 دۆنم پووش و پاوان و دارستان دەستگیر دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگرێک لە سنووری گوندی هۆمەرئاغای سەر بە ناحیەی سیتەک لە سنووری سلێمانی کەوتەوە، بووە هۆی سووتانی نزیکەی 150 دۆنم پووش و پاوان و دارستان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "لەدوای ئاگرەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک گەیشتە شوێنی دیاریکراو، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و ناحیەی سیتەک و دانیشتووانی ناوچەکە  ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و سێ کەسیش دەستگیر کران".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: